گوڵى بۆ کڕین
لە ڤالانتاین ناز و خۆشەویستى کچەکانى هەڵدەگرێت
964+
رێباز خدر- هەولێر
لە رۆژى ڤالانتاین، باوکێک کچەکانى لەبیر ناکات و باوەشێک گوڵى سوریان بۆ دەکرێت و دەڵێت: خۆشەویستى کچ لە هى هاوسەر و ژنیش گرنگترە.
شیروان عەدۆ کە هاوڵاتییەکى شارى هەولێرە، لە یەکێک لە دوکانەکانى گوڵفرۆشى قسەى بۆ 964 کرد و وتى،”هاتووم گوڵ بکڕم بۆ کچەکانم و هاوسەرەکەم، گرنگە لەو رۆژەدا سۆز و خۆشەویستى خۆمانیان بۆ دەرببڕین”.
ئەو پێى وایە، خۆشەویستى باوک بۆ کچ، جیاوازترە لە خۆشەویستى بۆ کوڕ یان هاوسەر، چونکە وەک دەڵێن: کچان پێویستیان بە سۆز و خۆشەویستى زیاترە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاخ