هاتوچۆی هەولێر: پایتەخت ئارامە و هاوڵاتیان ژیانی ئاسایی بەڕێدەکەن – وێنە؛ هاتوچۆی هەولێر
هاتوچۆی هەولێر:
“پایتەخت ئارامە و هاوڵاتیان ژیانی ئاسایی بەڕێدەکەن”
964+
شۆڕش قادری
دوای ئەوەی ئەمڕۆ چەند موشەکێک ئاڕاستەی هەولێری پایتەخت کران، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ رایگەیاند، شار ئارامە و هاوڵاتیان ژیانی ئاسایی خۆیان بەڕێدەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر چەند وێنەیەکی لە سەردانی مەیدانی بەڕێوەبەری هاتوچۆ، عەمید ئارام بورهان بۆ شەقامەکانی ناوشار بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، سەردانەکە بۆ چاودێریکردنی رەوشی هاتوچۆ و دڵنیابونەوە لە جوڵەی هاتوچۆ لە شەقامەکانی شاری هەولێر بووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، سەرەڕای ئەو گرژی و ئاڵۆزیانەی لە ناوچەکە هەیە بەڵام هەولێری پایتەخت ئارامە و هاوڵاتیان ژیانی ئاسایی بەڕێدەکەن و جووڵە و هاتوچۆ لە شەقامەکاندا ئاساییە.