پێوەری ئاو _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە
کەی دوا وادەیە؟
بۆ لابردنی سزای نەبەستنی پێوەری ئاو بچنە فەرمانگەی ئاوی دوکان
964+
ئەحمەد مستەفا
فەرمانگەی ئاوی دوکان هاوڵاتیانی قەزاکەی ئاگادار دەکاتەوە، تا سەرەتای مانگی نیسان دەرفەت هەیە بۆ بەستنی پێوەر و ئەوانەی دەیانەوت سزای نەبەستی پێوەر لابەرن دەبێت سەردانیان بکەن.
فەرمانگەی ئاوی دوکان لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینوویەتی دەڵێ، ئاگاداری هاوڵاتیانی قەزای دوکان دەکەن، رۆژی 1.4.2026، کۆتا رۆژی بەستنی پێوەری ئاوە بۆ ماڵەکانتان.
وە ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکات کە تا ئێستا پێوەری ئاویان نەبەستووە لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی فەرمانگەی ئاو بکەن.
ئەو هاوڵاتیانەشی سزای مادی لەسەر پسوڵەی ئاوەکانیانە بەهۆی نەبەستنی پێوەر، بەهەمان شێوە بچنە فەرمانگەی ئاوی دوکان بۆ لابردنی سزاکەیان.