وەرگیراوانی دکتۆرا و ماستەر بۆ مانگی 10 خۆتان ئامادە بکەن

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی فەرمانێکی دەرکردووە بۆ رۆژی دەستپێکی خوێندنی باڵای ئەمساڵ، بەجۆرێک رۆژی 15.10.2023 خوێندنی هەریەکە لە دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا دەستپیدەکات.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەمڕۆ یەکشەممە 17.9.2023 ئەوەی رایگەیاندووە، بڕیارەکە لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت بڕیاری لێدراوە، ناوەڕاستی مانگی 10 پرۆسەی خوێندنی باڵا بۆ ساڵی 2023 -2024 دەستپیدەکات.

بۆ ئەمساڵ لە پرۆسەی خوێندنی باڵا، بۆ هەریەکە لە ئاستەکانی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا 15 هەزار و 728 خوازیار داواکاریان پێشکەشکردبوو، ئەو ژمارەیە کێبڕکێیان لەسەر حەوت هەزار و 614 کورسی دەکرد.

رێنمایی نوێی خوێندن بۆ وەرگیراوانی ماستەر و دکتۆرا راگ...

رێنمایی نوێی خوێندن بۆ وەرگیراوانی ماستەر و دکتۆرا راگەیەنرا