بۆردومانی تورکیا بەردەوامە

فڕۆکەکانی تورکیا ئەکادیمیای هێزی ناوخۆیی رۆژئاوای کوردستانی بۆردومان کرد

964+

ژووری هەواڵ

لە دوێنێ شەوەوە بەچڕی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا لەناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە، کەمێک لەمەوبەر چوار گوندی ناوچەکانی شەهبا و شێراوا بەچڕی بۆردومان کراون.

نیوەشەوی دوێنێ فڕۆکەکانی تورکیا، بنکەی هێزی ناوخۆیی رۆژئاوای کوردستانیان بوردومان کردووە، بەگوێرەی ئاژانسی ئەنها کوژراو و بریندار هەن.

ئەو بنکەیەی بۆردومان کراوە لە ناوچەی کوچەرات لە ناحیەی دێرک کە دەکەوێتە قامیشلۆ بووە.

بنکەی هێزی ناوخۆیی رۆژئاوای کوردستان، شوێنی راهێنانی ئەکادیمیای هێزەکانی خۆسەر بووە، بەگوێرەی هەواڵەکەی ئاژانسی ئەنها نازانرێت ژمارەی کوژراو و بریندارەکان چەندن.

لەرۆژی 4.10.2023 هێرشی ئاسمانی و زەمینی بۆ چەند ناوچەیەکی رۆژئاوای کوردستان بەردەوامی هەیە و تا ئێستا هیچ ئامارێکی فەرمی بۆ ژمارەی گیانلەدەستدان نییە، بەڵام بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەسەڵاتی خۆسەر بڵاویاندەکاتەوە تا ئێستا بەدەیان کوژراو و بریندار هەن.

مەزڵوم عەبدی دوێنی یەکشەممە رایگەیاند، تورکیا بۆردوومانی 150 شوێنی مەدەنی لە رۆژئاوای کوردستانی کردووە.

مەزڵوم عەبدی: تورکیا بۆردوومانی 150 شوێنی مەدەنی کردووە

مەزڵوم عەبدی: تورکیا بۆردوومانی 150 شوێنی مەدەنی کردووە