شەقامەكانی هه‌رێمی كوردستان هێڵكاریی ده‌كرێنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هه‌ولێر
تیمی ئەندازەی هاتوچۆی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر دەستی بە بۆیه‌كردن و هێڵكاریی شەقامەكانی هەولێر كردووە و بڕیار وایە ئه‌م پرۆسه‌یه ته‌واوى شاره‌كانى هه‌رێمی كوردستان بگرێتەوە.
فازڵ حاجی وته‌بێژى پۆلیسى هاتوچۆى هه‌ولێر، به +964ی راگه‌یاند، “ئێستا له هه‌ولێر ده‌ستمان به‌و هێڵكارییه كردووه، یه‌كه‌مین خاڵى ده‌ستپێكردنیشمان له ناحیه‌ى عه‌نكاوه‌یه، به نیازین له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ند شه‌قامێكی هه‌ولێر پێویستى به هێڵكاری بێت، بۆی ئه‌نجام بده‌ین”.
پلانى ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆ ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر كه‌شوهه‌واى زستان نه‌بێته رێگر، ئه‌م كاره له ماوه‌ى دوو مانگدا ته‌واو بكه‌ن، وته‌بێژی پۆلیسى هاتوچۆى هه‌ولێریش ده‌ڵێت، “ئه‌و بۆیه‌ى به‌كارده‌هێنرێت، بۆیه‌ى گه‌رمی پێده‌ڵێن، پێویسته ئه‌و جاده‌یه‌ى له‌سه‌رى ده‌درێت، شێ‌دار نه‌بێت”.
به قسه‌ى وته‌بێژى هاتوچۆی هه‌ولێر، “ئێستا ئامێری تایبه‌ت و بۆیاخی كوالێتی باش بۆ ئه‌و كاره دابینكراوه، كارمه‌ندى راهێنراویش له‌سه‌ر ئه‌و كاره دامه‌زرێندراون، بۆ ئه‌وه‌ى بۆ له‌مه‌ودوا خۆمان ئه‌و كاره بكه‌ن نه‌ك كۆمپانیای بیانى”.
“ئه‌و بۆیه‌ى به‌كارده‌هێنرێت گه‌ره‌نتى پێنج ساڵ مانه‌وه‌ى هه‌یه و تێكناچێ ، بۆیه‌كه‌ش به به‌رزى 5 ملم له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر شۆفێرێك كه به‌سه‌رى دا ده‌ڕوات هه‌ستی پێبكات، جگه له‌وه ماده‌یه‌كی فسفۆڕی شووشه‌ییشی تێدایه، كه شه‌وان شوفێران به‌ئاسانى ئه‌و هێلكاریه ده‌بینن”، فازڵ حاجی وای وت.
پێشتر له رێگه‌ى كۆمپانیا بیانییه‌كان، به تێچوویه‌كی زۆر هێڵكاریكردنى شه‌قامه‌كان ئه‌نجام ده‌درا، به‌ڵام ئێستا وه‌زاره‌تى ناوخۆ نه‌ك به ته‌نیا له هه‌ولێر، به‌ڵكو بۆ ته‌واوى شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌دات.