22 ملیۆن دۆلار تێچووەکەیەتی

بازاڕێکی هاوچەرخ لە ئاکرێ دروست دەکرێت

964+
زەید کۆچەر – دهۆک

بڕیارە لە قەزای ئاکرێ بازاڕێکی هاوچەرخ دروست بکرێت و هەموو ئەو شوێنانەی وەک عەلوە و دوکانی عەلاف لە قەزای ئاکرێ هەن دەگوازرێنەوە ئەو بازاڕە.

ئەو بازاڕەی بڕیارە دروست بکرێت لەسەر رووبەری 98 دۆنم دەبێت و بەشێکی رووبەری بازاڕەکە دەکرێتە سەوزایی و ساردکەرەوەی دەبێت.

بلند رەزا زوبێر، سەرۆکی شارەوانی ئاکرێ بە 964ی وت، گوژمەی پڕۆژەکە 22 ملیۆن دۆلارە و لەلایەن وەبەرهێنەرێکەوە دروست دەکرێت، ژمارەیەکی زۆری بازاڕی فرۆشتنی سەوزە و میوە و دوکانی عەلافی جێگایان دەبێتەوە.

سەرۆکی شارەوانی ئاکرێ دەڵێت، لەبازاڕەکە کۆگای گەورە، مزگەوت، بنکەی پۆلیس، بەرگری شارستانی و تەواوی خزمەت گوزاری لێ دروست دەکرێت، بەڵام شوێنی ئێستایان بەتەواوی کۆن و ناڕێکە.

قەزای ئاکرێ تاوەکو ئیستا شەش عەلوەی سەوزەو میوەی هەیە، و 33 شوێنی عەلافی هەیە، بڕیارە سەرجەمیان بگوازرێنەوە ئەو بازاڕە هاوچەرخە، بۆهەر عەلوەیەک شوێنێکی 350 دەکرێتە دوکان، بۆ عەلافەکان 250 مەتر دەکرێتە دوکان.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

هاورەکردنی خەیار قەدەغەکرا و بەرهەمی دیکە رەوانەی دەر...

هاورەکردنی خەیار قەدەغەکرا و بەرهەمی دیکە رەوانەی دەرەوە دەکرێت