دیمەنی ئامێرێکی بیرلێدان کە دەستیبەسەردا گیراوە.وێنە.پۆلیسی داراستان و ژینگەی سلێمانی
لە ناو ماڵێک
بیرلێدەرێک دەستگیر کرا
964+
توانا نەقی
لە ناحیەی زەڕایەنی سەر بە قەزای شارەزوور هاولاتیەک دەستگیرکرا کە بەنایاسایی خەریکی بیرلێدان بووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە دوای ئەوەی ئاگادارکراونەتەوە کە هاوڵاتيیەک لە ماڵێکدا لە زەڕایەن بە نایاسایی سەرقاڵی بیرهەڵکەندن بووە، دەستیان بە بەدواداچوون کردووە.
دەشڵێن، مەفرەزەی بنکەی پۆلیسی داراستانی زەڕایەن چوونەتە شوێنەکە و توانیویانە ئەو هاوڵاتییە دەستگیر بکەن و دەستیشیان گرتووە بەسەر ئامێرێکی بیرلێداندا.
ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ کەسەکە کراوەتە و رێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر.