شوێنه‌واری گرنگ و تێكستی ئه‌ده‌بیی سه‌رده‌می ئاشوورییه‌كان له نه‌ینه‌وا دۆزرانه‌وه
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ده‌سته‌ی گشتیی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئاشكرای كرد، پاشماوه‌ی باڵه‌خانه‌یه‌كی كارگێڕی و چه‌ند نووسراوێكی “گڵ”یان له رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای نه‌ینه‌وا دۆزیوه‌ته‌وه، كه مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می ئاشوورییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ده‌سته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، تیمێكی ئیتالی به هاوكاری له‌گه‌ڵ به‌شی گه‌ڕان و پشكنینی سه‌ر به ده‌سته‌كه، توانیویانه له گردی قونجیق، پاشماوه‌ی باڵه‌خانه‌یه‌كی كارگێڕی و كۆمه‌ڵێك تێكستی ئه‌ده‌بی و 120 نووسراوی له قوڕ دروستكراو بدۆزنه‌وه.
ده‌سته‌ی گشتیی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری عێراق لە بەیاننامەکەدا ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو، كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ تیمه ئیتالییه‌كه به پێی رێككه‌وتنێك كار ده‌كه‌ن و له گه‌ڕانه‌كه‌دا دوو چینه شوێنه‌واریان دۆزیه‌ته‌وه، كه یه‌كێكیان بۆ چه‌رخی نوێی ئاشوورییه‌كان و ئه‌وی دیكه‌ش بۆ سه‌رده‌می چه‌رخی ناوه‌ڕاستی ئاشوورییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و دوو تیمه لیژنه‌یه‌كه‌یان بۆ كاره‌كه‌یان پێكهێناوه و پێشنیاری ئه‌وه‌شیان كردووه له كاركردن و گه‌ڕان و به‌دواداچوون به‌رده‌وام بن له ژێر رێنماییه‌كانی ده‌سته‌ی گشتیی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری عێراق.
به پێی زانیارییه‌كان ئه‌و تیمه له شوێنێكی رووخێنراوی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی داعش له موسڵ كاریان كردووه و ئه‌و شوێنه‌وارانه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه.