170 كه‌س به جه‌ڵته‌ى دڵ گیانیانله‌ده‌ستداوه
راپه‌ڕین ده‌بێته خاوه‌نى یه‌كه‌مین سه‌نته‌رى دڵ
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ته‌ندروستى راپه‌ڕین ئاشكراى كرد كه مۆڵه‌تى ته‌ندروستیان به دروستكردنى سه‌نته‌رێكی دڵ بۆ سنووره‌كه‌یان داوه و وه‌به‌رهێنانى راپه‌ڕینیش ده‌ڵێت، ده‌ست به كاره‌كانى ئه‌م پڕۆژه‌یه كراوه و ئه‌مه ده‌بێته یه‌كه‌مین سه‌نته‌رى دڵ كه له سنووره‌كه دروست ده‌كرێت.
ته‌ها محه‌مه‌د، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى راپه‌ڕین به 964ـى راگه‌یاند، مۆڵه‌تى ته‌ندروستیان به دروستكردنى ئه‌م سه‌نته‌ره داوه و هه‌موو رێكاره‌كانى ته‌واو كراون.
وتیشی “كردنه‌وه‌ى ئه‌م سه‌نته‌ره گرنگییه‌كی زۆرى بۆ سنووره‌كه‌مان هه‌یه به‌و پێیه‌ى رێژه‌یه‌كی زۆرى نه‌خۆشخانى دڵ هه‌ن”.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه ته‌ندروستى راپه‌ڕین به 964ـى داوه، ته‌نیا له شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا 170 كه‌س به‌هۆى جه‌ڵته‌ى دڵه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و له‌ته‌واوى نۆ مانگى ئه‌مساڵیشدا نزیكه‌ى هه‌زار كه‌س به‌هۆى نهخشییهكانى دڵه‌وه سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كانیان كردووه.
پڕۆژه‌ى دروستكردنى سه‌نته‌ره‌كه سه‌ر به كه‌رتى تایبه‌ته و له لایه‌ن ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى راپه‌ڕینیش مۆڵه‌تى پێدراوه و جێبه‌جێ ده‌كرێت.
كامه‌ران شێخه به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌و زانیاری له ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى راپه‌ڕین به 964ـى وت ، له 10.8.2023 فه‌رمانى كارگێڕى بۆ ده‌ستپێكردنى ئه‌م پڕۆژه دراوه و ته‌واوى رێكاراهكانیشی جێبه‌جێ كراون.
وتیشی “ئه‌وه یه‌كه‌مین سه‌نته‌رى دڵه له‌رێگه‌ى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانه‌وه له‌و سنووره دروست ده‌كرێت”.
به‌قسه‌ى ناوبراو، بودجەى ته‌رخانكراو بۆ پرۆژەکە، سێ ملیۆن و 172 هەزار دۆلارە و لەلایەن شارەوانیشەوە زیاتر لە چوار هەزار مەتر دووجا زەوی بۆ تەرخانکراوە.