له هه‌فته‌یه‌كدا
بانكی ناوەندی چه‌ند دۆلاری فرۆشتووه؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی رابردوو كۆی فرۆشی دۆلاری ئه‌مریكی له بانكه‌كه‌دا زیاتر له 775 ملیۆن دۆلار بووە.
بانکه‌كه ئاشكرای كرد، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، به دیاریكراوی لەو پێنج رۆژەی كه بانكه‌كه كراوه بووه، بڕی 775 ملیۆن و 219 هەزار و 316 دۆلاری فرۆشتووە، بە ڕێژەی رۆژانە 193 ملیۆن و 804 هەزار و 840 دۆلار، کە کەمترە به‌راورد به هەفتەی رابردوو، تۆماری کردووە و بریتیی بووە له 194 ملیۆن و 293 هەزار و 616 دۆلار.
بەرزترین فرۆشی دۆلار لە رۆژی چوارشەممەدا بووە، کە فرۆشی 196 ملیۆن و 613 هەزار و 962 دۆلار بووە، کەمترین فرۆشیش لە رۆژی دووشەممەدا بووە، کە فرۆشی 192 ملیۆن و 602 هەزار و 190 دۆلار بووە.
بۆ ئه‌م فرۆشتنه‌ی دۆلار، بانكی ناوه‌ندی هه‌ر دۆلارێكی به 1305 دینار بووه، به‌ڵام بۆ حه‌واڵه‌ی ده‌ره‌وه و فرۆشتنی كاش به 1310 دینار بووه بۆ هه‌ر دۆلارێك.
ئه‌مه له كاتێكدایه نرخی دۆلار له دوێنوه له بازاڕه‌كانی كوردستان و عێراق به‌رز بووه‌ته‌وه و ئێستا نرخی 100 دۆلار له بازاڕی هه‌ولێر به 158.600 دیناره.