لەماوەی 24 کاتژمێر تورکیا چەندین هێرشی ئەنجامداوە

هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ تورکیا: دەتوانین بەرگری لەخۆمان بکەین

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، راگەیەندراوێکی له‌باره‌ى هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان بڵاوكرده‌وه‌ و دەڵێت، هێرشى ئاسمانى له‌ نزیك هێزه‌كانى ئه‌مریكا ئه‌نجامدراون و مافى ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ به‌رگریی له‌ سه‌لامه‌تى هێزه‌كانمان بكه‌ین.

کەمێک بەر لە ئێستا، هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، هەر کارێک رەتدەکەنەوە کە مەترسی بێت بۆسەر هێزە هاوبەشەکانیان و هاوڵاتیانی مەدەنی، “هەر کاتێک رووبەڕووی هەڕەشە ببینەوە، مافی ئەوەمان هەیە بەرگری لە خۆمان بکەین”.

وەک ئاماژەیەک بۆ هێرشەکانی دوو رۆژی رابردووی سوپای تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەڵێت، لە 24 كاتژمێرى رابردوودا چه‌ندین هێرش له‌ نزیك بنكه‌ و باره‌گاكانى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان به‌تایبه‌تیش ئه‌مریكا ئه‌نجامدراون.

“ئێمە دژی ئەو کارانە دەبین کە مەترسی لەسەر سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە دروستدەکەن و سەلامەتی هێزەکانمان و هێزە هاوبەشەکان و خەڵکی مەدەنی دەخەنە مەترسییەوە، و دەبنە رێگرییەک لە پابەندبوونی هاوبەشمان بە شکستی هەمیشەیی داعش”، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وا دەڵێت.

هەسەدە کوشتن و بریندارکردنی 15 سەربازی تورکیای راگەیان...

هەسەدە کوشتن و بریندارکردنی 15 سەربازی تورکیای راگەیاند