بەڵام شەقامێک دادەخرێت

سبەی شەقامێکی یەکتربڕی فاروق دەکرێتەوە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

سبەی شەممە، شەقامێکی دیکە لە یەکتربڕی فاروق، لە شەقامی 60 مەتری سلێمانی دەکرێتەوە و شەقامێکی سەرەکیش دادەخرێت.

ئەمڕۆ هەینی 6.10.2023، شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، بەمەبەستی تەواوکردنی قۆناغی دووەمی ئەندەرپاسی فاروق لە شەقامی مەلیک مەحمود، کە بە 60 مەتری ناسراوە، رێگەیەکی دیکە لە یەکتربڕی فاروق دەکرێتەوە.

“شەقامی خەدەمیى 60 مەتری، لەبەردەم نەخۆشخانەی فاروق بەرەو نەخۆشخانەی هەرێم، هەروەها فەرعی چوونە ناوەوە بۆ گەڕەکی شەقامی ئیبراهيم ئەحمد دەکرێتەوە بەڕووی شۆفێراندا”، شارەوانی سلێمانی وا دەڵێت.

ئەو شەقامەشی کە دادەخرێت، سایدی ناوەڕاستی پرۆژەکەیە لەسەر شەقامی سەرەکی مەلیک مەحمود.

لە کۆتایی ساڵی 2022ـەوە کار لە پرۆژەی ئەندەرپاسی فاروق دەستیپێکردووە و شارەوانی دەیەوێت بەم پرۆژەیە قەرەباڵغی هاتوچۆ کەمبکاتەوە تاوەکو چوار گەڕەکی پشتی نەخۆشخانەی فاروق.

پرۆژەکە بە زیاتر لە حەوت ملیار دینار لەلایەن فاروق مەلا مستەفا، سەرمایەداری شارەکەوە جێبەجدەکرێت و ماوەی ساڵێکی بۆ دانراوە.

شەقام و گەڕەکەکانی سلێمانی قیرتاو دەکرێنەوە

شەقام و گەڕەکەکانی سلێمانی قیرتاو دەکرێنەوە