ناسراون

دوو پۆلیس دوو کەسیان بریندار کرد

+964

کاروان ساڵحی – کەرکوک

دوو پۆلیس ویستویانە لە گەڕەکی دەروازەی شاری کەرکوک زەوی داگیر بکەن، بەڵام لە لایەن هاوڵاتیانەوە رێگرییان لێ کراوە، ئەوانیش بە دەمانچەی تەقەیان کرد و دوو كه‌س بریندار بوون.

سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی ئازادی بە 964ی وت، کەمێک پێش ئێستا دوو پۆلیسی کەرکوک بلۆکیان داناوه‌ و ویستویانە هەریەک بۆ خۆیان لە ناو کۆڵانێکدا زەوی داگیر بکەن و خانووی لەسەر دروست بکەن، بەڵام لە لایەن خەڵک و دوکاندارەکانی گەڕەکەکەوه‌ رێگریان لێ کراوە، پۆلیسەکانیش تەقەیان کردووە و

کەسێک بە فیشەک بریندار بووە، یه‌كێكی دیكه‌ش به‌ ئۆتۆمبێل به‌سه‌ری كه‌وتوون و دواتر بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتوون.

سەرچاوەکه‌ی پۆلیس وتیشی، یەکێک لەو دوو پۆلیسانە جلوبەرگی پۆلیسی لەبەر بووە و بە دەمانچەی وەزارەتی ناوخۆی تەقەی لە هاوڵاتیان کردووە، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا “گرتنیان قورس نییە و كه‌سه‌كان ناسراون و پۆلیسی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبان” .

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

+964صورة من منصة (شبكة):