کشتوکاڵ هاتە سەر خەت

باخەکانی گردەگۆزینە بەر پڕۆژەکان ناکەون

964+
میلاد جەلال – گەرمیان

کشتوکاڵی گەرمیان دەڵێت، باخەکانی گردەگۆزینە بەر پرۆژەکانی نیشتەجێبوون و گەشتیاریی ناکەون.

ئەمە دوای ئەوە هات، خاوەن باخەکانی ئەو شارەدێیە خەمیان لێهاتبوو باخەکانیان بەربکەون.

باخەکان نزیکەی 220 دۆنمن و 130 جوتیار خاوەندارێتیان دەکەن.

شادیە حسێن بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان بە 964ـی وت، “لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ و نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت کۆبوینەوە و داواکاری جوتیارانم پێیان گەیاند، بڕیارماندا کە باخەکان وەک خۆیان بمێننەوە و لەناو نەبرێن، چونکە ھەموو باخەکان داری بەردار و بەتەمەنی تێدایە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کۆمپانیایەی کە بڕیاربوو پرۆژەکە لەو بەشەی پرۆژەکە، کە زۆنی یەکەمە دروست بکات، ئاگاداری دەکەینەوە ئەو بەشە زەویەی کە ماوە ئەگەر قازانجی تیابێت بۆی دەتوانێت بیکات بە پرۆژە، بەڵام بەھیچ جۆرێک باخەکان تێکنادرێن.

رووباری سیروان بە رووبەری 2400 دۆنم زەوی کراوە بە پێنج زۆنەوە، دەکرێت بە پڕۆژەیەکی تێکەڵی نیشتەجێبوون و بازرگانی و گەشتیاری، تائێستا تەنیا زۆنی دووەمی پرۆژەکە کاری تێدا دەکرێت.

باخەوانەکانی گردەگۆزینە قەرەبوو رەتدەکەنەوە

باخەوانەکانی گردەگۆزینە قەرەبوو رەتدەکەنەوە