گەنجێکی 19 ساڵی دوو رۆژە ون بووە و سۆراغی نییە

964+

زەید کۆچەر-دهۆک

گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ خەلکی قەزای ئاکرێ لە شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممەی رابردوو لە ماڵ دەرچووە و تا ئیستا نەگەڕاوەتەوە و سۆراغی نییە.

خانەوادەی ئەم گەنجە دەلێن شوێنیک نەماوە لێینەگەڕێن و تا ئیستا هیچی لێ نازانین و دیار نییە.

964 سۆراغی بابەتەکەی کرد و لەگەڵ پۆلیسی ئاکرێ قسەی کرد .

عیماد حوسێن، وتەبیژی پۆلیسی ئاکرێ بە 964ی راگەیاند: بۆ ماوەی دوو رۆژە گەنجیکی قەزای ئاکری دانیشتووی گەڕەکی رۆناهیی لە سەنتەری قەزای ئاکرێ دیار نەماوە، خانەوادەکەی پۆلیسیان ئاگادار کردووەتەوە بۆ دۆزینەوەی، گەنجەکە ناوی “ئ، ت”، هەر کەسیک زانیاری هەبیت با پەیوەندی بە هیلی گەرمی پۆلیسی ئاکری بکات، کە ژمارەکەی 104ە.

باوکی گەنجە 19 ساڵییەکە بۆ 964 چیرۆکی ونبوونی کوڕەکەی بۆ 964 باس کرد، “شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە کاتژمێر 3:00 بەرەبەیانی کوڕەکەم ویستوویەتی بڕوات بۆ کاری هەلکەندنی پیاز و کۆکردنەوەی پیاز، کەوا کرێکاری دەکات، بەڵام لەوکاتەوە تا ئیستا نەگەڕاوەتەوە و کوڕەکەم هیچ کیشەی نەبووە و نەساخیش نییە، لە روویی هەموو شتێکەوە کاملە و تەواوە، پرسیارمان لەو کەسانە کردووە کە لەگەڵیاندا کاری دەکرد، وتوویانە ئیمە نەڕۆیشتووین بۆ ئیش، چونکە باران بووە، بۆیە تا ئیستا کوڕەکەم سۆراغی نییە.