ئەی لە کوردستان؟

عێراق هاوکاریی خێزانی قوتابییە هەژارەکان دەکات

964+

پێشەوا محەمەد

حکومەتی عێراق هاوکاری بەسەر خێزانی قوتابییە هەژارەکاندا دابەش دەکات و ئێستا لە قوتابخانەکاندا فۆڕم پڕدەکرێتەوە.

پڕۆژەکە لە چوارچێوەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتیدایە، کە لە بودجەی 2023 – 2024 – 2025دا ئاماژەی پێدراوە.

بە پێی یاسای بودجەی عێراق، ساڵانە چوار ملیار دۆلار بۆ تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی دابین کراوە و ملیۆنێک و 700 هەزار خێزان مانگانە 200 دۆلاریان پێدەدرێت.

کەریم سەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی نیمچەفەرمیی عێراقی راگەیاندووە، مانگانەکە بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئەو خێزانانە، لە قوتابخانە دابەش ناکرێت و ماستەرکارتیان بۆ دەکرێت و پارەکە دەچێتە سەر هەژماری بانکییان.

هەروەها دەڵێت، “هاوکارییە مانگانەکە تەنیا ئەو مانگانە دابەش دەکرێت، کە قوتابییەکە لە پڕۆسەی خوێندندایە”.

بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی عێراق، 10 ملیۆن هاوڵاتی عێراق لە ژێر هێڵی هەژاریدان.

بە پێی بەدواداچوونەکانی 964، تا ئێستا ئەو هاوکارییە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ نەکراوە و هیچ هەنگاوێک لەو بارەیەوە نەنراوە.

لە عێراق ملیۆنێک و 100 هەزار منداڵی ئیشکەر هەن

لە عێراق ملیۆنێک و 100 هەزار منداڵی ئیشکەر هەن