جەژنی کام ئاینە؟

لەم مانگە سێ رۆژ کرایە پشووی فەرمی

964+

ژووری هەواڵ

ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی عێراق بڕیاریدا بەبۆنەی جەژنی جەمای ئێزدییەکان لە رۆژانی 14 تا 16ی ئەم مانگە بکرێتە پشووی فەرمی لەسەرتاسەری عێراق.

ئەو بڕیارەی حکومەتی عێراق ئەمڕۆ ئێوارە بووە، تەنیا بۆ هاوڵاتیانی ئێزدی دەبێت لە هەموو پارێزگاکان بە هەرێمی کوردستانیشەوە.

ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی عێراق دەڵێت، ئەم بڕیارە بۆ هەموو ساڵێکە.

ئێزدییەکان ئاینزایەکی تایبەتن و لە ناوچەکانی شەنگال و شێخان و چەند ناوچەیەکی دیکەی کوردستان دەژین.

بۆچی ئەمڕۆ کراوەتە جەژنی نیشتمانی عێراق؟

بۆچی ئەمڕۆ کراوەتە جەژنی نیشتمانی عێراق؟