سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا دێتە هەولێر

+964

كوردستان ئەحمەد – هەولێر

بڕیارە سبەینێ هەینی، سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا سەردانی هەولێر بكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.

رۆژی ٨ی كانونی یەكەمی ٢٠٢٢، سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا لە نامەیەكدا بۆ مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، “چاوەڕوانی دەرفەتێكم لە نزیكترین كات بتبینم”.

میدیاكانی نزیك لە پارتی دیموكراتی كوردستان هەواڵی هاتنی جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیایان بڵاوکردووەتەوە.

جۆرجیا میلۆنی ته‌مه‌نی ٤٥ ساڵە، رۆژی ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ وەک یەکەم ژن لە مێژووی ئیتاڵیا پۆستی سەرۆکوەزیرانی وەرگرت.

ئیتاڵیا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، ٩٠٠ سەرباز و راوێژکاری لە هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە و بە ٨٤ ئۆتۆمبێل و بارهەڵگری سەربازی و ١١ فڕۆکەی سەربازی و جەنگیی بەشداریی دەکات.