دەستبەسەر 12 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا
لە سلێمانی سێ بازرگانی مادەى هۆشبەر دەستگیرکران
وریا فەتاح
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی 3 بازرگانی بیانیی ماددەی هۆشبەر و دەستبەسەرداگرتنی بڕی 12 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری لە جۆری (ماریوانە) لە سنووری پارێزگای سلێمانی راگەیاند.
بەپێی راگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئەم پرۆسەیە لە ئەنجامی هەماهەنگییەکی هاوبەشی نێوان بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی گشتیی سلێمانی، ئاسایشی گشتیی هەولێر و حکومەتی فیدراڵیی عێراق لە رێگەی دوو چالاکیی جیاوازەوە جێبەجێ کراوە.
وردەکاریی چالاکییەکان بەم شێوەیەن:
چالاکیی یەکەم: رۆژی 2026/5/21، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد، تۆمەتبارێکی بیانی لە شاری سلێمانی دەستگیرکرا و دەست بەسەر بڕی 5 کیلۆ و 200 گرام ماریوانەدا گیرا. لە میانی لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە تۆمەتبارەکە بڕی 5 کیلۆ و 500 گرامی دیکەی لە هەمان ماددە لە ماڵەکەی خۆی لە شارۆچکەی حاجی ئۆمەران شاردووەتەوە. دەستبەجێ بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی گشتیی هەولێر، دەست بەسەر ئەو بڕە شاراوەیەشدا گیرا. بەمەش کۆی گشتیی ئەو ماددە هۆشبەرەی ئەم تۆمەتبارە هێنابوویە ناو هەرێمی کوردستان گەیشتە 10 کیلۆ و 700 گرام.
چالاکیی دووەم: هەر لە هەمان رۆژدا (2026/5/21)، لە چالاکییەکی دیکەی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و ئاسایشی بازگەکان لە سنووری سلێمانی، توانرا 2 تۆمەتباری دیکەی بیانی دەستگیربکرێن و دەستبەسەر 1 کیلۆ و 300 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ماریوانەدا بگیرێت.
دەزگای ئاسایش ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ئێستادا هەر 3 تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوا