لە هەولێر و دهۆک دەوام ئاساییە
لە سلێمانی 10 قوتابخانە دەستیان بە خوێندن کرد
964+
رێژوان مامەقادر – ئەحمەد شەمزین – هێڤی دیوالی
پەیامنێرانی 964 لە سلێمانی، هەولێر و دهۆک سۆراغی خوێندنی قۆناغی 12ی ئامادەییان کرد، پەیامنێری 964 رێژوان مامەقادر لە سلێمانی رایگەیاند، کە ئەمڕۆ چوارشەممە تەنیا لە 10 قوتابخانە خوێندن دەستیپێکردووە و لە سەرجەم قوتابخانەکانی ناو شار و دەرەوەی سار، خوێندن وەستاوە، هەروەک لە هەولێر و دهۆکیش زیاتر لە 15 رۆژە زەنگی خوێندن لێدراوە و دەست بە خوێندنی مەنهەج کراوە.