هاوڵاتیەک لەبەر تیشکی خۆر و گەرمای بەتین دەستی وەک چەترێک بەکارهێناوە _ وێنە: INA
گەرماکە هات
لە عێراق 13 پارێزگا 40 پلەی گەرمی تێپەڕ دەکەن
ئەحمەد مستەفا
دەستەی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی، دۆخی کەشوهەوای عێراقی بۆ چوار رۆژی داهاتوو راگەیاند، لە هەمان کاتدا پێشبینی بەردەوامیی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات بە شێوازێک کە 13 پارێزگا چل پلەی سیلیزی تێپەڕ دەکەن.
لە راگەیەندراوێکی دەستەکەدا کە 964 بینیویەتی دەڵێ، سبەی سێشەممە کەشوهەوا لە سەرانسەری وڵاتدا ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک هەور، و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە بە بەراورد بەوەی لە رۆژی پێشووتردا تۆمار کرابوو.
راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی سێشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت: سلێمانی 33، دهۆک 34، هەولێر 36، نەینەوا 37، کەرکووک 38، سەلاحەدین و ئەنبار 40، دیالە 41، بەغدا و واست و کەربەلای پیرۆز 42، بابل و دیوانییە و نەجەفی پیرۆز 43، موسەننا و میسان و بەسڕە 44، زیقار 45.
رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، کەشوهەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووردا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، و لە ناوچەی باکووریشدا نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوەبارانی بروسکاوی لە هەندێک شوێندا، و پلەکانی گەرما کەمێک بەراورد بە ڕۆژی پێشووتر بەرز دەبنەوە.
هەروەک رۆژی پێنجشەممە،کەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشووتر دەبنن وە رۆژی هەینی، کەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، و پلەکانی گەرما کەمێک بە بەراورد بە رۆژی پێشووتر دادەبەزن.