گردبونەوەی مامۆستایانی وانەبێژی چەمچەماڵ. وێنە :964
وەڵامی پەروەردە
مامۆستایانی سلێمانی: دابه‌شكردنی دوو موچه به‌یه‌كه‌وه مه‌رجی شكاندنی بایكۆته
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان- لقی سلێمانی وه‌ڵامی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یان دایه‌وه و ده‌ڵێن، دابەشكردنی دوو موچەی مانگەكانی (8 و 9) مه‌رجی شكاندنی بایكۆته.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایان له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده كرد بایكۆت بشكێنن، چونكه زیانی بۆ قوتابیان و پرۆسه‌ی خوێندن هه‌یه، به‌ڵام یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان – لقی سلێمانی به راگه‌یاندراوێك وه‌ڵامێكی توندی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یان دایه‌وه.
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان- لقی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا، ئاماژەیان بەوە كردووە، “چاوەڕێی حكومەتی هەرێم بووین، كە بۆ یەكجاریش بێت یەك داواكاری مامۆستایانی نیگەران جێبەجێ بكات، سەرەڕای (راگرتنی موچە و پاشەكەوتی موچە و موچەی هەڵپەسێردراو و بڕدراو و چارەكە موچە و سێ روبعە موچە)، كە لە 8 ساڵی رابردوودا وەڵامی ئەرێنی داخوازی مامۆستایان بداتەوە و موچەی مانگەكانی (7 و 8 ) بەیەكەوە دابەش بكات”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن، “ئەمجارەش كادری هەستیارترین سێكتەری بەڕێوەبردن و حوكمداری فەرامۆش كرد، بۆیە ئەم بێ باكییەی حكومەت نیگەرانییەكان و مەودای دووریی نێوان (حكومەت و مامۆستا) فراوانتر دەكات و هێندەی دیكه كەرتی پەروەردە و فێركردن بەرەو ئیفلیجی دەبات”.
هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه “بۆ راستكردنەوەی دۆخەكە و ئاشتەوایی گشتی، داواكارین لە حكومەتی هەرێم موچەی هەردوو مانگەكانی (8 و 9) و شایستە داراییەكانی مامۆستایانی وانەبێژ خەرج بكات، جێبەجێ كردنی ئەم داواكارییانە دەبێتە متمانە بەخشینەوە و بووژاندنەوەی پڕۆسەی پەروەردە و فێركردن”.