لیژنەی بۆ پێکهێناوە

عێراق دەیەوێت رێکارەکانی ھەناردە و ھاوردەکردن لەگەڵ ھەرێم یەک بخات

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

وەزارەتی بازرگانی عێراق تیمێکی وزاری تایبەت بە کاروباری ھاوردە و ھەناردەکردن لە ھەرێمی کوردستان پێکدەھێنێت و دەیەوێت کاری ھەناردە و ھاوردەکردن لەگەڵ ھەرێم یەک شێواز بێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتەکەی، ئەسیر غرێری وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاندووە، تیمێکی وزاری پێکدەھێنێت بۆئەوەی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ھەرێمی کوردستان گفتوگۆ بکەن لەپێناو یەکخستنی شێواز و میکانیزمەکانی ھاوردە و ھەناردەکردن لەنێوان عێراق و ھەرێمی کوردستاندا.

ئەسیر غرێری ئەم قسانەی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک هەناردەکار و بازرگان کردووە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی دیکەی وەزارەتەکە.

عێراق له‌ پله‌ی چواره‌می هاورده‌كارانی كه‌لوپه‌لی ...

عێراق له‌ پله‌ی چواره‌می هاورده‌كارانی كه‌لوپه‌لی توركیایه‌

وەزیری بازرگانی عێراق وتویەتی، لە بەرنامەی کاری حکومەتدا گرنگییەکی زۆر بە ھاندانی ھەناردەکردن دەدات و دەیەوێت ھەماھەنگییەکی و پەیوەندییەکی تەواو لەنێوان کەرتی حکومی و یەکێتییە پیشەسازی و بازرگانییەکان ھەبێت لەپێناو زیاتر پشتیوانیکردنی بەرھەم و بەروبوومی نیشتیمانی و ھەناردەکردنیان بۆ وڵاتانی دەرەوە.