له توركیا
ڤیدیۆ: ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك وه‌زاره‌تی ناوخۆ روویدا
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له توركیا رایانگه‌یاند، له نزیك وه‌زاره‌تی ناوخۆ له ئه‌نقه‌ره، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا، شه‌قامه‌كانی ده‌وروبه‌ری وه‌زاره‌ته‌كه‌ش داخراون.
ناوخۆی توركیا له ناوه‌ڕاستی ئه‌نقه‌ره روویداوه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش زوو گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه، كه له باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانیش نزیكه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه له ناوچه‌ی كزیلای بیستراوه، كه پێده‌چێت له نزیك وه‌زاره‌تی ناوخۆ بێت، هه‌روه‌ها رێگه‌كانی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌كه داخراون.
كه‌ناڵه‌كه جۆر و سروشتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی باس نه‌كردووه، به‌ڵام ده‌ڵێت بریندار هه‌یه.
تورکیا دارەکانی سنووری ئامێدی دەبڕێتەوە
نوێترین زانیاری
وه‌زیری ناوخۆی توركیا به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه، ته‌قینه‌وه‌كه تیرۆریستییه.
هەروەها وه‌زیری ناوخۆی توركیا عه‌لی یه‌رلی كایا له تۆڕی ئێكس “توویته‌ری پێشوو” له باره‌ی رووداوه‌كه نووسیویه‌تی “له ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 09:30 “دوو تیرۆریست”، کە ئۆتۆمبێلێكیان پێبووە، به بۆمب هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ده‌رگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایش سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ”.
وتیشی، “یه‌كێك له “تیرۆریسته‌كان” خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و ئەویدیکەش کوژرا، هەروەها دوو ئه‌فسه‌ری پۆلیس به سووكی برینداربوون، دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕه ته‌قه‌یان كردووه”.