رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانیه
ئه‌مڕۆ به “ده‌نگ و ره‌نگ” هەموو شتێک ئاشکرا دەکرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیاره ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی رابگه‌یه‌نێت، كه له باره‌ی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی هۆڵێكی ئاهه‌نگگێران له قه‌زای حه‌مدانیه ئه‌نجامی داوه و بڕیاره به ده‌نگ و ره‌نگه‌وه ورده‌كارییه‌كان بخرێنه‌ڕوو.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1.10.2023
وەزیری ناوخۆی عێراق لە کۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەڤانیدا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرا دەکات کە لیژنەی تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی حەمدانیە ئامادەیان کردووە.
لیژنه‌یه‌ك بە فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق و بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ پێکهێنراوه و بڕیار بوو دوێنێ ئه‌نجامه‌كان رابگه‌یه‌نن، به‌ڵام بۆ ئه‌مڕۆ دواخراوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له رێگه‌ی سەعد مەعن، وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاند، وردەکاریی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بە دەنگ و رەنگ و به بوونی شایەتحاڵ ئاشکرا دەکرێن.
ئایا ئاگرەکەی حەمدانیە دەستی لە پشتەوە بوو؟
شەوی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، 26.9.2023 لە ئاهەنگی بووکگواستنەوەدا بەهۆی بەکارهێنانی یارییە ئاگرینەکانەوە، هۆڵی ئاهه‌نگه‌كه ئاگری گرت و كاره‌ساتی نایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی “به پێی دوایین ئامار” 107 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و نزیكه‌ی 200 كه‌سیش بریندار بوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان نزیكه‌ی 900 كه‌س له ئاهه‌نگه‌كه‌دا میوان بوون.
هاوكات به پێی لێدوانی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی موسڵ بۆ 964، 42 ته‌رم له پزیشكی دادی موسڵن و به‌هۆی شێواوی جه‌سته‌یان و زۆریی سووتاویه‌كه‌یان، ناناسرێنه‌وه و پێویست ده‌كات پشكنینی DNAیان بۆ بكرێت.