پۆلیس قسە دەکات

ئایا راستە لە پشدەر کەسێک ملیۆنێک دۆلاری خەڵکی خواردووە؟

964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دواى ئه‌وه‌ى ده‌نگۆى ئه‌وه‌ بڵاوبووه‌وه‌، كه‌سێك له‌ سنوورى قه‌زاى پشده‌ر، پاره‌ى خه‌ڵكی به‌ بڕى زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن دۆلار بردووه‌ و رایكردووه‌، 964 به‌دواداچوونى بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ كرد و په‌یوه‌ندی به‌ پۆلیسی ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى راپه‌ڕین كرد.

موقه‌ده‌م شۆڕش ئیسماعیل، وته‌بێژى پۆلیسی ئیداره‌ى راپه‌ڕین به‌ 964ـى راگه‌یاند، تا ئێستا به‌فه‌رمى هیچ شتێك له‌م بابه‌ته‌ لای ئه‌وان نییه‌.

وتیشی “ئێمه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ سكاڵاى خه‌ڵک ده‌كه‌ین، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كه‌سێك نه‌هاتووه‌ته‌ لامان، یان له‌ بنكه‌یه‌ك سكاڵاى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ تۆمار نەکردووە”.

964 نەیتوانی لە هیچ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە ئەو دەنگۆیە ساغ بکاتەوە، بەڵام پێشتر كه‌یسی له‌م شێوه‌یه‌ له‌ سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین و شوێنه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان هه‌بووه‌.

له‌ سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین كه‌یسی هاوشێوه‌ هه‌بووه‌ و زیاتر له‌ 100 كه‌س له‌سه‌ر بردنى پاره‌ى خه‌ڵك ده‌ستگیركران و تا ئێستاش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و كه‌یسه‌ به‌رده‌وامه‌ و یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه‌.

پۆلیسی راپەڕین راوی راوکەرەکان دەکات

پۆلیسی راپەڕین راوی راوکەرەکان دەکات

رفێنه‌رانى كچه‌كه‌ى راپه‌ڕین ده‌ستگیر كران

رفێنه‌رانى كچه‌كه‌ى راپه‌ڕین ده‌ستگیر كران