پۆلیسی راپەڕین راوی راوکەرەکان دەکات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین، راوى راوكه‌رانى ماسی ده‌كات، له كاتێكدا ماوه‌ى زیاتر له مانگێكه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه قه‌ده‌غه‌ى راوكردنى ماسی راگه‌یه‌ندراوه.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین، بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ 1.5.2023 مەفرەزەیەکیان لە خاڵی چاودێریی دەربەند، لە دەرچوونێکیاندا بە مەبەستی پاراستنی سامانی ماسی توانیویانه دوو راوچى دەستگیر بکەن و تۆڕێكی ماسیگرتنیش ده‌ستبه‌سه‌ردا بگرن.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان رێكخستووه بۆ ئه‌وه‌ى راوچییه ده‌ستگیركراوه‌كان رادەستی دادوەر بكه‌ن، بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی .
هه‌ر ئه‌مڕۆش پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین، بڵاویكرده‌وه، لە چەند شوێنێکی جیاوازى سنوورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى راپه‌ڕین، توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر نۆ تۆڕى ماسیدا بگرن.