هەواڵی نوێ لەگەڵ هێرۆ مەولودی
فیتەرێک لە سلێمانی کەوتە ژێر ئۆتۆمبێلەوەو گیانی لەدەستدا
964+
ژووری هەواڵ
ئەم سێشەممەیە هەرێمی کوردستانیش وەک باقی ناوچەکانی تری عێراق پشووە فەرمییەکە دەیگرێتەوە و لەهەموو دامودەزگا حکومییەکان دەوام نابێت.
بەپێی رۆژمێری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە 964 بینیویهتى، رۆژی سێشەممەى ئەم هەفتەیە، 3.10.2023، بە بۆنەی رۆژی سەربەخۆیی کۆماری عێراق، لە سەرجەم دامودەزگا حکوومییەکان پشووی فەرمی دەبێت، ئەم پشووە هیچ لەباری دابەشکردنی موچە ناگۆڕێت و بانکەکان دەوامی خۆیان دەکەن.
ئهم سێشهممهیه پشووى فهرمییه
ئەمڕۆ دوو رووداوی جێ سەرنج لە سلێمانی تۆمارکراوە، فیتەرێک لەکاتی ئیشەکەیدا کەلەی بارهەڵگرێک کەوتووە بەسەریداو پیاوێکیش لەسەر شەقامێکی گشتی جەڵدە لێی داوەو هەردووکیان گیانیان لەدەست داوە، پیاوی دووەم تەمەنی هەبووەو لەگەڕەکی راپەڕین وای بەسەر هاتووە، ئەوەی یەکەمیشیان ماوەیەک لەژێر ئۆتۆمبێلەکە بووە ئینجا خەڵک پێی زانیوە.
سامان نادر بەڕێوەبەری یەکەی فریاکەوتنی خێرایی سلێمانی بە 964 وت، فیتەرەکە لە نزیک عەلوەی هاوچەرخ رووداوەکەی بەسەرهاتووە، کەلەی بارهەڵگرێکی بەرزکردۆتەوە و کەوتووە بەسەریدا، بۆ ماوەیەک لە ژێریدا ماوەتەوە و کەس پێی نەزانیوە، تا گیانی لەدەستداوە.
فیتەرێک و پیاوێکی بە تەمەن گیانیان لەدەستدا
تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران شەکەت بوون تا توانیان ئەو ئاگرە کۆنترۆڵ بکەن کە له كۆگایهكی مهشروبفرۆشتن له ناوچهی باپشتیان له قهزای سۆران کەوتبووە، چونکە دوکانەکە هەمووی کهول بوو تا دەهات ئاگرەکە زیاد دەبوو، خاوەنی کۆگاکە بە 964ی وت کۆگاکە باری 13 بارهەڵگری تیابووەو زیانەکەی گەیشتووەتە 300 دەفتەر دۆلار.
پەیامنێری 964 لەشوێنی رووداوەکە وتی لەسەربانی کۆگاکە ئیزوگام داندراوەو بەو هۆیەوە ئاگرەکە تاوی سەندووە.
هۆكاری ئاگری كۆگاكهی مهشروب له باپشتیان ئاشكرا بوو
چوارەم جارە پەرلەمانی عێراق ناگاتە دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، ئەمڕۆش جارێکی تر دەنگدانەکە دواخرا.
هەموو شتێک سازو ئامادەکرابوو بۆ ئەوەی ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق دەنگ بە پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت، بەڵام لایەنە سونییەکان نەهاتنە ژێر بارو بەو هۆیەوە دەنگدان لەسەرری دواخرا، لەمانگی ئایارەوە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاساکە کراوە، بەڵام هەندێ لەپەرلەمانتارەکان بیانوو دەهێننەوەو تائێستا رێگرن لەوەی هەڵەبجە ببێتە پارێزگای نۆزدەهەمی عێراق.
دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دواخرا
چەندجارە مامۆستایان لە شارەزوور گرددەبنەوە، بەڵام هێشتا داواکەیان وەک ئەوەی دەیانەوێت جێبەجێ نەکراوە، بۆیە ئەمجارە ناڕەزاییەکەیان دەچێتە ئاستێکی تر و کەسوکاری قوتابیانیش لەگەڵیان دەبن، کەسوکاری قوتابیانی شارەزوور راگەیەندراوێکیان بڵاوکردووەتەوە دەڵێن ئەوانیش لەگەڵ مامۆستایانن
عومهر كهریم، نوێنهرى مامۆستایانى وانهبێژ لهسنوورى قهزاى شارهزوور به 964ـى وت، بەیانی گردبوونەوەکەیان گەورەتر دەبێت.
مامۆستایانی شارەزوو، جگە لە دامەزراندنی وانەبێژەکان، داوای سێ مووچەش دەکەن بەسەر یەکەوە.