مامۆستایه‌كى وانه‌بێژى شاره‌زوور داواكارى و هه‌ڵوێستێكی پیشانداوه.. وێنه: 964
له شاره‌زوور
هه‌ر مامۆستایان نا كه‌سوكارى قوتابیانیش گردده‌بنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره سبه‌ى یه‌كشه‌ممه جگه له مامۆستایانى وانه‌بێژ و میلاك، كه‌سوكارى قوتابیانى سنوورى شاره‌زووریش گردببنه‌وه و پاڵپشتى له مافه‌كانى مامۆستایان بكه‌ن.
کەسوکاری قوتابیان لە بەردەم قوتابخانەکان داواده‌كه‌ن چارەنوسی كوڕ و كچه‌كانیان نەفەوتێت و پشتگیری خۆشیان بۆ مامۆستایان دووپات ده‌كه‌نه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی لاى 964ـه كه‌سوكارى ئه‌و قوتابیانه‌ى سنوورى شاره‌زوور ده‌یانه‌وێت فشار له‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم دروستبكه‌ن بۆ پێدانى موچه‌ى مامۆستایان.
پێشتر مامۆستایانى وانه‌بێژ داوایان كردبوو، هه‌رسێ موچه‌ى مانگه‌كانى 7 و 8 و9ـى ئه‌مساڵیان پێبدرێت ئینجا بایكۆتى ده‌وام نه‌كردن ده‌شكێنن.
مامۆستا رێكه‌وت عومه‌ر كه‌ریم، نوێنه‌رى مامۆستایانى وانه‌بێژ له‌سنوورى قه‌زاى شاره‌زوور به 964ـى وت، به‌نیازن به‌یانیش گردبوونه‌وه‌كانیان درێژه پێبده‌ن و تا مافه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌رده‌وام ده‌بن.
وتیشی “له گردبوونه‌وه‌كه‌ى سبه‌ینێماندا جگه له مامۆستایانى وانه‌بێژ و میلاك و ژماره‌یه‌ك چالاكوان و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نی، كه‌سوكارى قوتابیانیش بۆ پشتگیریكردنمان له‌گه‌ڵ ئێمه گردبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن”.
دووپاتیكرده‌وه كه داواكارى ئه‌وان به‌ته‌نیا موچه نیه، به‌ڵكو له سه‌رووى موچه‌وه دامه‌زراندنیانه وه‌ك مامۆستای هه‌میشه‌یی.