هەموو شەممەیەک

شارەوانی سلێمانی ناوچە گەشتیارییەکان پاک دەکاتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

شارەوانی سلێمانی سەرجەم ناوچە گەشتیارییەکانی لە خۆڵ و پیسی پاککردەوە و دەشڵێت، پێویستە گەشتیاران هۆشیارانەتر مامەڵە لەگەڵ شوێنە گەشتیارییەکان بکەن.

964 دەزانێت شارەوانی سلێمانی هەموو رۆژانێکی شەممە ئەو کارە دەکات.

زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، دوای رۆژانی هەینی کە گەشتیار دەچنە ناوچە گەشتیارییەکانی ناو سلێمانی تیمەکانیان سەرجەم ناوچەکان پاک دەکەنەوە.

وتیشی، “پێویستە گەشتیاران ئەو شوێنانە پاکوخاوێنتر رابگرن چونکە دواجار هەر خۆیان دەچنەوە ئەو ناوچانە و سوودی لێدەبینن”.

سەرچنار چاوەڕێی حكومەتە

سەرچنار چاوەڕێی حكومەتە