سەیرانگای سەرچناری سلێمانی - وێنە: 964
بۆ پڕۆژە
سەرچنار چاوەڕێی حكومەتە
پێشەوا محەمەد
گەشتوگوزاری سلێمانی چاوەڕوانی ئەنجومەنی وەزیرانە بۆ رەزامەندیدان لەسەر ئەو پڕۆژە گەشتیارییەی بۆ سەرچناری سلێمانی پێشنیاری کردووە.
ماوەی زیاتر لە شەش مانگە داواکەیان ناردووە و هێشتا وەڵام نەدراوەتەوە.
بەپێی پلانە ئامادەکراوەکە، دەروازەیەک لای هۆتێل ئەبوسەنا لە بەشی رۆژهەڵاتی سەرچنارەوە دادەندرێت و هەتا کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی دەکرێت بە یەک پڕۆژەی گەشتیاریی گەورە.
ئارام شوانی، وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، بە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە سلێمانی لە رووی سەوزایی و گەشتیارییەوە دەباتە پێشەوە و کاریگەریی گەورەی لەسەر راکێشانی گەشتیار دەبێت.
وتیشی، “تا ئێستا هیچ وەڵامێکمان لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بەدەست نەگەیشتووە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکە”.