وێنە و ڤیدیۆ دەگرێت

رای بەن و مێتا بە هاوبەشی چاویلکەی زیرەک دەخەنە بازاڕەوە

+964

ئەحمەد عەبدوڵا

کۆمپانیای مێتا لەگەڵ براندی بەناوبانگی چاویلکە رای بەن بە هاوبەشی لە 17ی مانگی 10 چاویلکەی زیرەک دەخەنە بازاڕەوە.

چاویلکەکە لەگەڵ ئەوەی چەندین تایبەتمەندی نوێ و سەردەمیانەی بۆ زیاد کراوە، دیزاینەکەشی هەر وەک دیزاینی رەسەنی چاویلکەی رای بەن ماوەتەوە.

چاویلکەکە کامێرایەکی 12 مێگا پیکسڵی ئەڵترا وایدی لەسەر جێگیرکراوە کە جگە لە وێنە گرتن، توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی یەک خولەکی هەیە.

چاویلکەکە دوو سەماعەی کوالێتی بەرزی بۆ جێگیرکراوە، بۆ وەرگرتنی دەنگ سێنسۆر لە پێنج شوێنی چاویلکەکە دانراوە بۆ ئەوەی لە هەموو لایەکانەوە بە کوالێتی بەرز دەنگ ریکۆرد بکات.

کۆمپانیای مێتا رایگەیاند، نرخی چاویلکەکە لە 299 دۆلارەوە دەست پێدەکات.

چاویلکەکە تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکردی بە ناوی Meta AI تیادا جێگیرکراوە، بەکارهێنەری چاویلکەکە بە وتنی (های مێتا) دەتوانێت هەر زانیارییەکی بوێ لە رێگای زیرەکی دەستکردەوە پێی بگات.

کەیسی چاویلکەکە بۆ شەحنکردنەوەی بەکار دێت و بە یەکجار شەحن کردنەوەی چاویلکەکە دەتوانرێت بۆ 36 کاتژمێر بەکاربێت.

هواوی کاتژمێری زیرەکی زێڕی خستە بازاڕەوە

هواوی کاتژمێری زیرەکی زێڕی خستە بازاڕەوە

لە هیندستان زیرەکی دەستکرد مرۆڤی بێکار کرد

لە هیندستان زیرەکی دەستکرد مرۆڤی بێکار کرد