راوێژ دەکەین

لە سلێمانی %20ی پزیشک و کارمەندان گەڕاونەتەوە سەرکار

964+
ئەحمەد مستەفا

سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی لە سلێمانی، دەیەوێت بە راوێژ لەگەڵ پزیشک و کارمەندی نەخۆشخانەکان بڕیار لە بارەی شکاندنی بایکۆتەوە بدات لە بنکە و ناوەندە تەندروستییەکان.

بە وتەی سەرۆکی لقی سلێمانی بێت، “تا ئێستا %20ی کارمەند و پزیشکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەکانی بایکۆتیان شکاندووە و گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان”.

هاوژین عوسمان، ئەمڕۆ شەممە 30.9.2023 ئەوەشی بە 964 وت، “دەمانەوێت بە راوێژ بڕیار لە بارەی شکاندنی بایکۆتەوە بدەین، ئەگەرچی لە 25ی ئەم مانگەوە بەشێک لە پزیشک و کارمەندان بایکۆتیان شکاندووە، بەڵام هێشتا لە %80ی بنکە و مەڵبەندە تەندروستییەکان داخراون”.

ئەو وتی، دواکەوتنی موچەی چەند مانگ بەسەریەکەوە هۆکار بووە تا کارمەندان بە پێدانی یەک موچە نەگەن بەو بڕوایەی دەست بە دەوامکردن بکەنەوە، بەڵام بەشە هەستیارەکان خزمەتگوزارییان نەوەستاندووە.

لە بارەی ئەو حاڵەتە کتوپڕانەی لە قەزا و ناحیەکانی ئەو پارێزگایە روودەدەن، هاوژین عوسمان وتی، “ئێستا نووسراو لە تەندروستی سلێمانییەوە کراوە، کارمەند و پەرستاران دەتوانن ئەو نەخۆشانەی دۆخیان جێگەی مەترسییە لە جیاتی پزیشکان “ئیحالە” رەوانەی نەخۆشخانەکانی سەنتەری شاریان بکەن”.

دەرمانێکی نوێ لە نەخۆشخانەی هیوا بەکاردەهێندرێت

دەرمانێکی نوێ لە نەخۆشخانەی هیوا بەکاردەهێندرێت