هۆکار چییە؟
بەکارهێنەرانی ئایفۆن 15 کێشەی زوو دابەزینی شەحنیان هەیە
ئەحمەد عەبدوڵا
زۆرێک لەوانەی بەکارهێنەری ئایفۆن 15ن گلەیی لە زوو دابەزینی شەحنی مۆبایلەکەیان دەکەن و دەڵێن، بەراورد بە مۆدێلەکانی پێشووی مۆبایلەکە خێرا شەحنی دادەبەزێت.
هۆکارە سەرەکییەکانی زوو دابەزینی شەحنی ئایفۆن 15:
– وەرگرتنەوە و گواستنەوەی داتاکان لە مۆبایلێکەوە بۆ مۆبایلێکی دیکە و رێکخستنەوەی داتاکان پرۆسەیەکی ماندووکەرە بۆ مۆبایلەکە و دەکرێت لە باکگراوند بۆ چەند رۆژێک کارکردن تیایدا بەردەوام بێت.
– پاتری ئایفۆن 15 جیاوازییەکی زۆری نییە لەگەڵ مۆبایلەکانی پێشووتر و بەڵام بەکارهێنانی چیپی A17 و تایبەتمەندییە نوێیەکانی ئایفۆن 15 وا دەکات مۆبایلەکە پێویستی بە توانای زیاتر بێت و زووتر شەحنەکەی دابەزێت.
– هەر کەسێک کە مۆبایلێکی تازە دەکڕێت زیاتر بەکاری دێنێت بۆ ئەوەی شارەزای تایبەتمەندییەکانی بێت و هەموو کوچە و کۆڵانەکانی دەپشکنێت ئەوەش وا دەکات خێراتر شەحنی مۆبایلەکە دابەزێت.
کۆمپانیای ئەپڵ چەند وەشانێکی خێرای بۆ iOS 17 هێناوە، بەڵام تا ئێستا کێشەی دابەزینی شەحنی مۆبایلەکە بە تەواوی چارەسەر نەکراوە.