هۆڵی هەیسەم مۆڵەتی نییە
وەزیری ناوخۆی عێراق: رۆژی شەممە ئەنجامی رووداوەکەی حەمدانیە بڵاودەکەینەوە
964+
فەهمی نەبی
وەزیری ناوخۆی حکومەتی عێراق رایگەیاند بەیانی رۆژی شەممە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەی رووداوەکەی شەوی سێشەممەی قەزای حەمدانییە رادەگەیەنن.
سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لیوا کازم بورهان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، خەریکە دۆسیەی لێکۆڵینەوەکان تەواو دەبن و رادەستی وەزیری ناوخۆ دەکرێت بۆ پەسەند کردن.
سەرۆکی لیژنەکە وتویەتی رێکارەکانی ئەمجارە بەتەواوی جیاوازن و بڕیاری گرینگ لەو بارەیەوە دەدرێن.
لیوا کازم بورهان دەڵێت، خاوەنی هۆڵی هەیسەم 10 ساڵە هۆڵەکەی دروستکردووە کەچی مۆڵەتی کارکردنی نەبووە، هاوکات لەسەر زەویەکی کشتوکاڵی هۆڵەکەی بە زێدەڕۆیی دروستکردووە.
شەوی 26 لەسەر 27ـی ئەیلوولی 2023، لە هۆڵی هەیسەم لە قەزای حەمدانیەی پارێزگای نەینەوا، لەکاتێکدا کە نزیکەی هەزار کەس لەناو هۆڵەکەدا بوون و ئاهەنگێکی هاوسەرگیری بەڕێوەدەچوو، ئاگر کەوتەوە و کارەساتی خوڵقاند، سەدان گیانلەدەستدان و برینداربوونی لێکەوتەوە.