دوو ژن گیانیان لەدەستداوە

شۆفێری رووداوەکەی گەڕەکی کوردسات مۆڵەتی شۆفێریی نەبووە

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەو شۆفێرەی لە گەڕەکی کوردسات لە سلێمانی سێ ژنی شێلا و دوانیان گیانیان لەدەستدا، مۆڵەتی شۆفێری نیە، “وتەبێژی هاتوچۆ دەڵێت، “سزای مادی و مەعنەوی دەدرێت”.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە گەڕەکی کوردسات ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی کێشا، بە سێ پیادەرۆدا و دووانیان گیانیان لەدەستدا و ئەوی دیکەیان بردیندار بووە”.

رائید بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی بە 964ی وت، “شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە تەمەنی 18ساڵە و مۆڵەتی شۆفێری نییە”.

بەوتەی وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی بێت، “شۆفێرەکە دەستگیرکراوە و بەپێی سزا بەرکارەکان بێت، سزای ماددی و مەعنەوی دەیگرێتەوە، لە حاڵەتێکدا شۆفێری کردن بەبێ بوونی مۆڵەت رێگەپێنەدراوە”.

ئەمڕۆ ئێوارە دوو رووداوی هاتوچۆ لە سلێمانی روویاندا، جگە لەوەی گەڕەکی کوردسات، رووداوێکی هاتووچۆی دیکە لەسەر رێگای سلێمانی – مێرگەپان نزیک تووە سپی، ئۆتۆمبێلێکی پیکاب چووەتە سایدی بەرامبەر و خۆی کێشاوە بە دوو ئۆتۆمبێلدا، بەهۆیەوە نۆ کەس بریندار بوونە.

بە رووداوی هاتوچۆ دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 14ـی دیکە ب...

بە رووداوی هاتوچۆ دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 14ـی دیکە بریندار بوون