دوو تۆمەتبارەکە. فۆتۆ: پۆلیسی سلێمانی
بێ مۆڵەت
دوو تۆمه‌تبار به چوار چه‌كه‌وه ده‌ستگیر كران
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دوو تۆمه‌تبار، كه چوار پارچه چه‌كی بێ مۆڵه‌تیان پێبووه، له ناو بازاری چه‌مچه‌ماڵ هاتنه ده‌ستگیركردن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، مه‌فره‌زه‌كانی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵ دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه چوار چه‌كی بێ مۆڵه‌تیان پێبووه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، “له درێژه‌ی گه‌ڕان و پشكنینه‌كانی مه‌فره‌زه‌كانی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵ بۆ ناو بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان، به مه‌به‌ستی رێگرییكردن له كاری نایاسایی، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه گومان له دوو تۆمه‌تبار كرا، كه چه‌كی بێ مۆڵه‌تیان پێیه، دوای پشكنینی تۆمه‌تباره‌كان ده‌ركه‌وت كه چوار چه‌كی بێ مۆڵه‌تیان له جۆری ده‌مانچه پێیه و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیركران و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كه‌كانیشدا گیرا”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، ئێستادا تۆمەتباره‌كان، كه له دایكبووی 1994 و 2005ن، بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
مادەی 15ـی یاسای ژمارەی 2ـی ساڵی 2022ـی چەک لە هەرێمی کوردستان، تایبەتە بە سزاکان و تێیدا هاتووە، “سزای هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت یان هەبوونی لە ماڵەوە، یان فرۆشتنی یان چاککردنەوە و دەستاودەستکردنی، بریتی دەبێت لە بەندکردن بە ماوەیەک لە یەک ساڵ کەمتر نەبێت و لە سێ ساڵ زیاتر نەبێت، هەروەها پێبژاردنێک لە دوو ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە پێنج ملیۆن دینار زیاتر نەبێت”.