لەسەر رێگای کەلار - دەربەندیخان

سێ کەس لە رووداوێکی هاتوچۆدا بریندار بوون

پێشەوا محەمەد

کەمێک بەر لە ئێستا لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و سێ کەس بریندار بوون.

رووداوەکە پێکداکێشان بووە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب لاریدۆ و نیسان پیکابێکدا.

بریندارەکان شۆفێر و سەرنشینێکی نیسان پیکابەکە و شۆفێری جێب لاریدۆکەن.

هاتوچۆی گەرمیان ئەمڕۆ چوارشەممە 27.9.2023 بڵاوی کردووەتەوە، هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بە ئاراستەی قەزای دەربەندیخان رۆیشتوون و لەناو گوندی “عیسای” رووداوەکە روویداوە و پێکیان کێشاوە و دواتر هەردوکیان وەرگەڕاون.

ئاماژە بەوەش کراوە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن و “بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانە کراون”.

سێ کەس لە رووداوێکی هاتوچۆدا بریندار بوون