هێزێکی دەزگای ئاسایشی هەرێم - وێنە: socialmedia
لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا
ئەمیرێکی رێکخراوی داعش دەستگیر کرا
964+
پێشەوا محەمەد
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی ئەمیری چەکدارە بیانییەکانی رێکخراوی داعشی لە کەرکوک راگەیاند.
ئۆپراسیۆنەکە بە هاوکاری دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئەنجام دراوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە 26.9.2023 بڵاوی کردووەتەوە دەڵێت، “لەسەر بنەمای زانیاری و هەواڵگری ورد و چاودێریی بەردەوام، لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا لە پارێزگای کەرکوک تیرۆریستی داواکراو (ابو بخارى) دەستگیر کرد”.