قۆناغی 12 و قوتابخانە ئایینییەکان

ئەگەر بە نیازی لە پەیمانگای پێشنوێژ و وتارخوێنان بخوێنی کات ماوە

964+

پێشەوا محەمەد

وادەی وەرگرتن لە پەیمانگای پێشنوێژ و وتارخوێنان درێژکراوەتەوە و تا رۆژی شەممە 30.9.2023 بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە کۆتا وادەی پێشکەشکردن بوو بۆ ئەو پەیمانگایە، بەڵام راگرایەتی کۆلێژەکە وادەکەی درێژکردەوە و رۆژی 1.10.2023ـیشی بە رۆژی تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن دیاریی کردووە.

پەیمانگاکە سەر بە وەزارەتی ئەوقافە و دەرچووانی قۆناغی 12 و قوتابخانە ئایینییەکان دەتوانن تێیدا بخوێنن.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، پەیمانگاکە داواکارییەکی زۆری لەسەر بووە، ئەوەش هۆکاری درێژکردنەوەی وادەی پێشکەشکردن بووە.

وتیشی، “پەیمانگاکە 60 خوێندکاری هەیە و تا ئێستاش 70 داواکاری بۆ خوێندنی ساڵی نوێ بۆ پەیمانگاکە هاتووە”.

ئەوانەی دەبنە مامۆستای خۆبەخشی ئایینی دەبێت تاقیکردنە...

ئەوانەی دەبنە مامۆستای خۆبەخشی ئایینی دەبێت تاقیکردنەوە بکەن