سیستمی نوێی بەکارخستووە

بانکی خوێنی هەولێر: کەس مافی ئەوەی نییە بەناومانەوە بانگەواز بکات

964+
ئەحمەد مستەفا

وەک خۆی وتویەتی، هەندێک پەیج و هەژمار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بانگەوازیان بۆ پێویستبوونی خوێن لە جۆری Aneg کردووە بۆ بانکی خوێن لە هەولێر، بەڵام ئەو بانکە رەتی دەکاتەوە ئەوان ئاگاداربن.

لە هەژماری خۆیان بانکی خوێن لە هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە 26.9.2023 بڵاویکردەوە، “لە چەند پەیج و هەژمارێکی فەیسبووک و سۆشیال میدیا بە گشتی بڵاوکراوەتەوە، کە نەخۆشێک پێویستی بە پتر لە 30 یەکەی خوێن هەیە لە گروپی Aneg و داوا لە خوێن بەخشان کراوە سەردانی بانکی خوێن بکەن بۆ خوێن بەخشین”.

هەولێر رۆژانە 200 بوتڵ خوێن دەبەخشێت

هەولێر رۆژانە 200 بوتڵ خوێن دەبەخشێت

ئەو بانکە ئەوەشی وتووە، “ئێمە بە هەموو لایەک رادەگەیەنین کە تەنیا بەڕێوەبەرایەتیی بانکی خوێن لە کاتی پێویستبوونی بە خوێن مافی بڵاوکردنەوەی بانگەوازی لەو شێوەی هەیە، کەس مافی ئەوەی نییە بە ناوی خۆی یان بانکی خوێنەوە بانگەوازی داواکردنی خوێن بکات”.

بانکی خوێن تاکە دابینکاری خوێنە لە سنووری پارێزگای هەولێر، ئەوەشی وتووە، “بڕی پێویستی خوێن بۆ ئەو نەخۆشانە کە لە هەمان گرووپ بن لە لایەن بانکی خوێنەوە دابینکراوە، ئێستاش بانکی خوێن بە سیستمێکی زانیاریی هاوچەرخ کاردەکات، کە ناو، گروپی خوێن، ژمارەی مۆبایل، رێکەوتی دواجاری خوێنبەخشینی تێدا تۆمار کراوە”.