راهێنەر ناڕازییە
یانه‌ی نه‌جه‌ف له هه‌ولێرن و كێشه و گرفتیان هه‌یه
هێژا خەسرەو – هەولێر
یانەی نەجەف، كه بەشداریی خولی پرۆلیگی وەرزی نوێی یانەکانی عێراق ده‌كات کەمپێکی مەشق و راهێنانی له هه‌ولێر ده‌ستپێكرد، به‌ڵام یانه‌كه كێشه و كه‌موڕی زۆری هه‌یه.
964 سه‌ردانی مه‌شقه‌كانی یانه‌ی نه‌جه‌فی كرد، زانیاریی ئه‌وه ده‌ستكه‌وت چەند یاریزانێک یانەکەیان جێهێشتووە و هێشتا گواستنەوەی یاریزانانی نوێش بە دڵی راهێنەری تیپه‌كه نییە، چونکە کەموکوڕی لە پێکهاتەکەدا هەیە و وەک پێویست یاریزانیان نەگواستووەتەوە یانەکەیان.
هەمزە ئەلجەمەل، راهێنەری میسریی یانەی نەجەف لە لێدوانێکی تایبەتدا بە 964ـی وت: “سێ یاریزانی پیشەگەر لە یانەکەماندا هەن، بەڵام لە ئاستیان رازی نیم، کە یاریزانێكی نەیجیری و یەکێکی سورییە، ئەوەی دیكه‌شیان یەمەنییە، بۆ ئەم مەبەستە قسەم لەگەڵ دەستەی کارگێڕی یانەکەم کردووە و لە بارودۆخی قورسی تیپەکەم ئاگادارم کردوونەتەوە”.
هەمزە زیاتر دەڵێت: “کاتەکە زۆر درەنگە، کەموکوڕیمان زۆرە و بە تەواوی بۆ کەمپی مەشق و راهێنان ئامادەنین، چەند یاریزانێکمان لە لاوانەوە بۆ تیپی یەکەم سەرخستووە، بەڵام بە دڵنیاییەوە یاریزانی نوێ دەهێنینە یانەکەمان و یاریزانی پیشەگەریش دەگوازینەوە، ئەمەشیان بە گوێرەی پێویستی یانەکەمانە، چونکە لایەنی دارایی یانەکەمان باش نییە”.
ئەو راهێنەرە پیشەگەرە پێیوایە یارییەکانی وەرزی نوێ لە کاتی خۆیدا ناکرێت و دەڵێت: “دڵنیام بە رێژەیەکی زۆر یارییەکانی دەستپێکردنی خول دوادەخرێت”.
یانەی نەجەف لە کەمپی مەشقەکەیدا سێ یاریی دۆستانە بەرامبەر یانەکانی پێشمەرگەی هەولێر، نەفتی جنووب و تەڵەبە ئەنجامدەدات، دوای دوو هەفتە دەگەڕێتەوە نەجەف و لەوێشدا دوو یاریی دیكه‌ش ده‌كات و به هیوای ئه‌وه‌ن بۆ وه‌رزی نوێی خولی عێراق ئاماده‌بن.
یانه‌ی نه‌جه‌ف یانه‌یه‌كی دێرینی عێراق و شاری نه‌جه‌فه و یه‌ك جار نازناوی خولی نایابیان له ساڵی 1967 دامه‌زراوه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا