فریاكەوتنی 24 كاتژمێری لە مەخمور كرایەوە


ئەحمەد شەمزین

لە ئەمڕۆوە لە قەزای مەخمور بنکەی فریاکەوتنی تەندروستی 24 کاتژمێریی دەکرێتەوە.

بەرپرسانی ئەو قەزایە دەڵێن، چیتر پێویست ناکات بۆ حاڵەتی لەناکاو خەڵکی مەخمور و گوێڕ بچنە هەولێر.

لەوبارەیەوە، ئاکار جەمال بەڕێوەبەری تەندروستیی مەخمور بە 964ـی وت، پێشتریش بنکەی فریاگوزارییان هەبووە بەڵام تا کاتژمێر 2:00ـی پاشنیوەڕۆ دەوامی تێدا کراوە.

ئەو وتی، هاوڵاتیان دەتوانن لەمەودوا 24 کاتژمێر سەردانی بنکەکە بکەن.

964 دەزانێت، لە فریاگوزارییە هەمیشەییەدا، بەشەکانی هەناوی، پشکنین، دەرمانخانە، منداڵبوون و خەواندن بەردەست دەبن.