لە سلێمانی

هەموو جۆرەکانی بەنزینی بازرگانی هەرزان دەبن

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە ئێوارەی ئەمڕۆوە لە سلێمانی، هەموو جۆرەکانی بەنزینی بازرگانی 25 دینار هەرزان دەبن.

ئەمڕۆ دووشەممە 25.9.2023، بەهمەن قادر، سەرۆکی کۆمەڵەی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، نرخی هەر لیترێک بۆ هەرسێ جۆری بەنزینی سوپەر، محەسەن و نۆرماڵ، بڕی 25 دینار دادەبەزێت.

وتیشی، “ئەم کەمبوونەوەی نرخە، ئەو جۆرە بەنزینە حکومیە ناگرێتەوە کە لە بەنزینخانە بە نزیکەی 750 دینار دەفرۆشرێت”.

بەو پێیە نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ لە یەک هەزار دینارەوە دەکرێت بە 975 دینار، و بەنزینی موحەسەن لە یەک هەزار و 200 دینارەوە دەکرێت بە یەک هەزار و 175 دینار و سوپەریش لە یەک هەزار و 350 دینارەوە دەکرێت بە یەک هەزار و 325 دینار.

200 کارمەندی بەنزینخانەکانی سلێمانی خولی هۆشیاریان بین...

200 کارمەندی بەنزینخانەکانی سلێمانی خولی هۆشیاریان بینیوە