10 ساڵی پێدەچێت
عێراق کار بۆ سفرکردنەوەی خۆڵ و خاشاک دەکات
964+
پێشەوا محەمەد
وەزارەتی ژینگەی عێراق پلانێکی 10 ساڵەی داناوە بۆ سفرکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا.
پلانەکە چەندان رێکخراوی دەرەکی و بانکی نێودەوڵەتی تێیدا بەشدارن.
نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عێراق بە کەناڵی ئەلعێراقییەی راگەیاندووە، پلانەکە هەنگاو بە هەنگاو لە ماوەی 10 ساڵدا جێبەجێ دەکرێت و خۆڵ و خاشاک لە عێراق بە تەواوی سفر دەکرێتەوە.
وتیشی، “پلانە بەگەڕخستنی کارگەی گەورە گەورەی ریسایکلین و چەندان شێوازی دیکەیە کە لە وەزارەتەکەیان لە ئێستادا لە گفتوگۆدان”.
بە پێی ئامارەکانی وەزارەتەکە، رۆژانە 20 هەزار تۆن خۆڵ و خاشاک لە 15 پارێزگای عێراق فڕێدەدرێت و 10 هەزار تۆنیان تەنیا هی بەغدایە.