لە زاخۆ پیاوێکیان بە دار کوشت و سێ کەس بەهۆی پێنەدانی موچەوە گیانیان لەدەستداوە

964+
ژووری هەواڵ

– ئەمڕۆ لە گوندی رەبەنکای سنووری زاخۆ لەسەر کێشەی سووتانی زەوی و زار پیاوێک بە لێدانی دار کوژراوە، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964ـی راگەیاند، کوژراوەکە تەمەنی 65 ساڵە.

– سبەی دووشەممە، کۆلێژی تەکنیکی سۆران دەرماڵەی قوتابیان بۆ مانگەکانی 9 و 10 و 11 و 12ـی ساڵی 2022 خەرج دەکات.
راگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران بە 964ـی وت، هەرچەندە دەرماڵەکانیان دواکەوت، بەڵام هەوڵدەدەین لە سبەینێوە بەبێ کەموکوڕی لە چەند رۆژێکی کەمدا دابەشی بکەین.

– بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکاتەوە کە لە 31.5.2023 پەنجەمۆریان کردووە، ئەو پاسپۆرتانەی سیستمی کۆن جۆری ئەی بوون، پاسپۆرتەکانیان دەرچووە و بچن بۆ وەرگرتنەوەی.

– مۆزەخانەی سلێمانی نۆژەن دەکرێتەوە و بەو هۆیەوە بە رووی گەشتیاراندا تا کاتی تەواوبوونی داخراوە، کاتی تەواوبوونیشی نازانرێت کەیە.

– لە سێ رۆژی رابردوودا سێ کەس لە هەرێمی کوردستان بەهۆی پێنەدانی موچە و بایکۆتی کارمەندانی تەندروستیەوە گیانیان لەدەستداوە، 964 ئیشێکی مەیدانی لەسەر ئەم بابەتە کردووە و قسەی لەگەڵ کەسوکاری مردووەکان کردووە. چاوتان لەسەرمان بێت و بیبینن.

ئەمشەو دێربیی مەدرید و کلاسیکۆی فەڕەنسا هەیە

ئەمشەو دێربیی مەدرید و کلاسیکۆی فەڕەنسا هەیە