مزگەوتی گەورەی سلێمانی نۆژەن دەکرێتەوە

964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی

ئەوقافی سلێمانی بڕیاری داوە مزگەوتی گەورەی سلێمانی نۆژەنبکاتەوە و لە کاتی نۆژەنکردنەوەکەشدا دادەخرێت.

هاوژین رەئوف، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، بڕیاریان داوە مزگەوتی گەورەی سلێمانی نۆژەن بکەنەوە.

وتیشی، “نازانین کەی دەستپێدەکەین، چونکە چاوەڕێی پارە دەکەین، کەی تەرخان کرا دەستپێدەکەین و ئەوکاتەی کارەکەش دەکرێت مزگەوتەکە دادەخرێت تا کاتی تەواوبوونی”.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لەسەر ماڵپەڕی پارێزگای سلێمانی تۆمار کراون، مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی لە ساڵی 1785، واتا ساڵێک دوای بونیادنانی شاری سلێمانی دروستکراوە و تەنیا مزگەوتی سلێمانییە کە بووەتە شوێنەوار.

بەگوێرەی بڕگەی حەوتی مادەی یەکی یاسای ژمارە 5ی ساڵی 2021ی پەرلەمانی کوردستان، کە تایبەتە بە بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوار و کەلەپوور لە هەرێمی کوردستان، هەر شوێنێک مێژووەکەی لە 200 ساڵ کەمتر نەبێت دەبێتە شوێنەوار.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

لە سلێمانی تەنیا مزگەوتی گەورە بووەتە شوێنەوار

لە سلێمانی تەنیا مزگەوتی گەورە بووەتە شوێنەوار