700 مزگەوتی هەیە

لە سلێمانی تەنیا مزگەوتی گەورە بووەتە شوێنەوار

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

لە 700 مزگەوت کە لە شارەکەدا هەن، تەنیا مزگەوتی گەورەی سلێمانی بووەتە شوێنەوار.

بە پێی بڕگەی حەوتی مادەی یەکی یاسای ژمارە 5ی ساڵی 2021ی پەرلەمانی کوردستان، کە تایبەتە بە بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوار و کەلەپوور لە هەرێمی کوردستان، هەر شتێک مێژووەکەی لە 200 ساڵ کەمتر نەبێت دەبێتە شوێنەوار.

بە پێی ئەو زانیاریانەی لەسەر ماڵپەڕی پاریزگای سلێمانی تۆمار کراون، مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی لە ساڵی 1785، واتا ساڵێک دوای بنیاتنانی شاری سلێمانی دروستکراوە.

هاوژین رەوف، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی بە تۆڕی 964ی راگەیاند، لەناو شاری سلێمانی 700 مزگەوت بوونیان هەیە و تەنها مزگەوتی گەورە بووەتە شوێنەوار.