زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س سه‌ره‌یان نووسیوه‌

سەنتەری دەم و ددانى سۆران كه‌وته‌وه‌ كار

964+

ئاسۆ فه‌یسه‌ڵ – سۆران

دواى داخرانى بۆ ماوه‌ى چه‌ند مانگێك، ئه‌مڕۆ سه‌نته‌رى چاره‌سه‌رى ده‌م و ددان له‌ ئیداره‌ى سۆران كه‌وته‌وه‌ كار.

د. به‌شدار جه‌بار، به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌و سه‌نته‌ره‌ به‌ 964ـى وت، هۆكارى داخستنه‌كه‌ى بۆ نه‌بوونی پێداویستییه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه‌، به‌ڵام وتى “ئێستا هه‌موو پێداویستییه‌كان دابینكراون و له‌مڕۆ‌وه‌ ده‌ستمان به‌كار كردووه‌ته‌وه‌”.

به ‌قسه‌ى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌، زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س له‌ ماوه‌ى داخرانى ئه‌و سه‌نته‌ره‌ بۆ چاره‌سه‌ر‌ى ده‌م و ددانیان ناوى خۆیان تۆمار كردووه‌ ، ده‌شڵێت “به‌پێی ئه‌و پلانه‌ى هه‌مانه‌ رۆژانه‌ شه‌ش نه‌خۆش چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین”.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن